هەندرێن هەورامی فەرەج ڕۆژنامەنوس و کارمەندی کەناڵی ستێرک تیڤی
لەبارەی هێرشکردنە سەر کەناڵەکەیان لە لایەن پۆلیسی بەلجیکاوە دەڵێت" بەبێ هیچ مۆڵەتێکى یاسایى هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگاى تەلەفزیۆنەکە".
هەندرێن هەورامی فەرەج ڕۆژنامەنوس و کارمەندی کەناڵی ستێرک تیڤی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک برۆکسل پۆلیسی بەلجیکا بەشێوەیەکی کتوپڕ و بەبێ هیچ بەلگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر بارەگای تەلەڤزیۆنی ستێرک تیڤی".