لە هەولێر بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گۆڕدرا

کۆمسیۆنی عێراق - لقی هەولێر رایدەگەیەنێت"  لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی، پۆستی بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر گۆڕدراوە". 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق - لقی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەڕوان محەمەد ساڵحی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفيسى هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر کە لە شوێنی حەیدەر محەمەد دەستبەکار بووە". 

کۆمسیۆنی عێراق ڕاشیگەیاندووە" ئەم ڕاسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرەنتیدان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجامدرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە ١٠ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت". 


AM:10:52:24/04/2024