زانیاری ورد لەسەر ئەو کچەی لە سلێمانی هەوڵی خۆکوشتنی دا

لەسەر ئەو ژنەی لە سلێمانی لەسەر پردی شەهید شیهاب لە نزیک فاملی مۆڵ لە هەوڵێکی خۆکوژیدا خۆی هەڵدایە خوارەوە، ئەم ژنە ویستوویەتی کارێبکات و لە ماڵەوە رێگایان لێکردووە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" ئەو ئافرەتەی خۆی لە پردی شەهید شیهاب خۆی هەڵداوەتە خوارەوە باری تەندروستی کەمێک باشترە، بەڵام شکاوی هەیە.

وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو ئافرەتە تەمەنی ٢١ ساڵە و منداڵێکی هەیە و لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوەو، کوردەو خەڵکی پارێزگای سلێمانییە.

لەبارەی چۆنێتی ژیانی، سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد ئەو ئافرەتە لەگەڵ ماڵێ دایکی دەژی و زڕ باوکی هەیە.

لەبارەی هۆکاری هەوڵی خۆکوژیەکەیەوە، بەپێی زانیارییەکانی " سپی "، ئەو ئافرەتە لەچەند رۆژی رابردوودا ویستویەتی لە کۆگایەک کاری جوانکاری نینۆک بکات، بەڵام خانەوادەکەی بەمە رازی نەبوون، ئەمیش ئەمەی بە قورس وەرگرتوووەو ئەو هەوڵە خۆکوژیەی لەسەر ئەو پردەوە داوە".





PM:06:35:24/04/2024