لەکاتی داخستنی بازاڕدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخێکی نوێ تۆمار دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ دابەزینێکی کەمی بەخۆوە بینی.


نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٦ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ ، بانکی ناوەندی بڕی ٢٧٩ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە٢٦٦ ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ٢٠٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.



PM:07:08:24/04/2024