لە کاتێکدا ئەمرۆ حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێتە دەرەوە، بەپێی هەندێک زانیاری، تا ئێستا چارەنووسی یەکەم کەشتی هەرێم نە نەوتەکەی و نەپارەکەی دیار نییە.
لە ٢٢ ی ئایاری ئەمساڵدا که‌شتی (یونایتد لیده‌رشیپ) به 1 یه‌ک ملیۆن به‌رمیل نەوتی هەرێمەوە به‌ره‌و که‌ناره‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا رێککهوتووەو، دواتر ئاراسته‌ی گۆڕی بۆ به‌نده‌ری (المحمدیه) له مه‌غریب، به‌ڵام له‌وێش حکومه‌تی ئه‌و وڵاته نه‌یهێشت باره‌که‌ی به‌تاڵ بکات، بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا لەو کاتەوە چارەنووسی ئەم یەک بەرمیل نەوتە، نە خۆی و نە پارەکەی دیار نییە.
ماڵپەرێ سپی میدیا لە ٢٢ ی تشڕینی یەکەمەوە پەیوەندیکرد بە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە تا چارەنووسی ئەم یەک ملیۆن بەرمیل نەوتەی هەرێم بزانێت، بەڵام پاش ١٧ رۆژ چاوەروانی هیچی دەستنەکەوت وەڵامی نەدرایەوە.
سپی میدیا لەو نامەیدا کە ٢٢ ی تشرینی یەکەم ئاراستەی وەزارەتی ناوبراوی کرد پرسیویەتی " چاره‌نووسی ئه‌و که‌شتیه چی لێهات؟ ئایا ئه‌گه‌ر فرۆشراوه کێ کڕیوویه‌تی و پاره‌که‌ی چه‌نده؟ ئایا گه‌یشتوته ئه‌و حسابه تایبه‌ته‌ی هه‌رێم له بانکی (هالک بانک)ی تورکیه؟ ئه‌گه‌ر نه‌فرۆشراوه ئێستا له‌کوێیه؟ کێ به‌رپرسه له‌م کێشه‌یه ؟ ئایا نه‌وته‌که له‌ناو که‌شتیه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه؟ له‌که‌ناری کام وڵاته؟ کێ خه‌رجی که‌شتیه‌که هه‌ڵده‌گرێت ئه‌و ماوه زۆره ئه‌و باره‌ی تیایه؟".
ماوەی ٢٠ رۆژ بەسەر ناردنی ئەو نامەیەدا بۆ وەزارەتی ناوبراو تێپەڕی بێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەو لێدوانێک دەست سپی بکەوێت.