لە ناوچەکانی نزیک سدنی پایتەختی ئوسترالیا چوار برا پەیوەندی دەکەن بە ریزەکانی داعشەوە، بەڵام بەهۆی قەڵەویەوە وەرناگیرێن.
لەسەرەتادا هەر چوار گەنجەکە خێزانەکایان هەڵخەڵەتاندووە و پێیان وتوون دەچین بۆ تایلەند بۆ ماوەی چوار رۆژ، بەڵام چوونەتە تورکیاو لەوێوە خۆیان گەیاندۆتە سوریاو نامەیەکیان بۆ کەسوکاریان ناردووە " ئێمە لەوڵاتی شامین ، لەبەهەشت دەتبینینەوە".
هاورێیەکیان کەناو جەمال ریفییە بە میدیا ئۆسترالییەکانی راگەیاندووە کە ئەو خەونەی ئەو چوار گەنجە لەبەر قەڵەوی نەهاتە دی و لەریزەکانی داعش وەرنەگیراون، چونکە بەکەڵکی شەڕ نایەن و چی زەخیرەو خۆراکی هاورێکانیشیانە دەیخۆن.
ئەو چوار برایە کە تەمەنیان ( ١٧ و ٢٣ و ٢٥ و ٢٨ ) ساڵە، کاتێک دەگەڕێنەوە لە فرۆکەخانە دایکی پێشوازیان لێدەکات، ئەو دەمە بەتەواوی هەست بەوە دەکات کە کوڕەکانی لەناو داعشدا بوون.