سەگێك ئۆپەراسێۆنێكی ئەمەریكی شكست پێدێنێت

بەهۆی وەڕینی سەگێكەوە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی ئەمەریكا كە ئامانجی رزگاركردنی دوو بارمتەگیراو بوو لەیەمەن شكستی هێنا.

هەندێك سەرچاوە ئاماژە بەوەدەكەن كە وەڕینی ئەو سەگە بووەتە هۆی ئەوەی چەكدارانی داعش لە یەمەن كە نزیك بوون لەشوێنی دابەزینی هێزەكانی ئەمەریكا زۆر بە چڕی تەقە بكەن‌و ببنە رێگر لەبەردەم رزگاركردنی ئەو دوو بارمتەگیراوەدا.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەمەریكا كە دووەم ئۆپەراسیۆنە بوو بۆ هەمان مەبەست لەم هەفتەیەدا ئەنجامدار 40 سەربازی هێزێكی تایبەتی ئەمەریكی بەشداری تیاكرد‌و لە رێگەی فرۆكەیەكی تایبەت كەناوی "سبری"یە گوازرانەوە بۆ شوێنی بارمتەگیراوەكان. ئەو فرۆكەیەی هێزە تایبەتە ئەمەریكییەكەی پێ گوازرایەوە شێوەی كۆپتەرە‌و هاوكات توانای شەڕكردنی هەیە‌و دەتوانێت بە ستونی بنیشێتەوە.
سەرچاوە هەواڵگرییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە هێزە تایبەتەكەی ئەمەریكا تەنها 100 مەتری مابوو لە شوێنی ئەمانجەكە نزیك ببێتەوە كە چەكدارانی داعش پێیانزانی‌و دەستیان بە تەقە كرد.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەكرد "لۆك سۆمرز"‌و "بیەر كۆركی" كە هەردوو بارمتەگیراوەكە بوون لەو كاتەدا كوژران.



PM:02:41:07/12/2014