کۆشکه‌که‌ی ئۆردو‌غان ده‌بێته مایه‌ی مشتومڕی رای گشتی خه‌ڵکی تورکیا‌و میدیا جیهانییه‌کان، رۆژنامه‌نووسێک ده‌پرسێت خانووکه‌ت بۆ 1000 ژووره، ئۆردوغانیش زانیارییه‌که‌یان بۆ راستده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" 1150 ژووره، نه‌ک 1000ژوور".
ئۆردو‌غان سه‌رۆکی تورکیا له کۆبونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهه‌مهێنه‌ران له ئیستا‌نبوڵ له کۆشکه نوێ گه‌وره‌که‌ی، وتی" وه‌ک باس ده‌کرێت 1000 ژوور نییه، به‌ڵکو 1150 ژووره‌و 1.3 ملیار لیره‌ی تورکی ( 490 ملیۆن یۆرو) ی تێچووه، ئه‌و کۆشکه موڵکی تایبه‌تی ئه‌و نییه و موڵکی گه‌له".
ئۆپزسیۆنی تورکیا ره‌خنه‌ی توند له ئۆردو‌غان ده‌گرن که ئه‌م کۆشکه‌ی له‌سه‌ر 200 هه‌زار مه‌تر دووجا له‌ئه‌نقه‌ره دروستکردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ نه‌خۆشی " خۆ به گه‌وره‌زان".
له‌کۆتایی مانگی رابردوودا ئۆردغان پێشوازی له بابا فرنسیس و دواتر بۆتینی سه‌رۆکی روسیا له‌و کۆشکه‌دا کرد.
ئاژانسی : فرانس پرێس