ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو کاتژمێر یانزه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ دیاریکردنی پارێزگار‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا (45 خوله‌ک) کۆبوونه‌وه‌که دواکه‌وتووه.
بریاربوو کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ده‌نگ له‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان یه‌کێتی‌و گۆڕان بدرێت‌و د.ئاسۆ فه‌ریدون وه‌ک پارێزگار‌و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵبژێردرێن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدادێت که لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ته‌نها ده‌نگ به پارێزگار‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌ده‌ن‌و ئاماده نین ده‌نگ به سه‌رۆکی قه‌زا‌و ناحیه‌کان‌و قائمقامێته‌کان و بەڕیوەبەرایەتییەکان بده‌ن‌و له ئێستاشدا گۆڕان‌و یه‌کێتی له هه‌وڵدان بۆ رازیکردنی لیستی خزمه‌ت که به‌شداری ده‌نگدانه‌که هه‌مووی بکه‌ن.