ناوی ژمارەیەك مامۆستای دامەزراو بەگرێبەست راگەیەنرا

مامۆستایانی گرێبەست كە لە پەروەردەی مەخموور بۆ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دامەزراون ناوەكانیان راگەیەنرا.

عەباس محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور و سەرپەرشتیاری لیژنەی دامەزراندن لە پەروەردەی مەخموور بە رووداوی راگەیاند: "لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی سەرپەرشتیاری یەكەم و بەرپرسی خۆیەتی و یاسایی لە پەروەردەی مەخموور بە پێی ریزبەندی نمرەكان و پلەكان دابەشكراوە و ئەنجامەكان بە شیوەیەكی شەفافانە و یەكسان دەرچووە، هەر كەسێكیش نارەزایەتی هەیە دەتوانێت تاوەكو سێ رۆژی دیكە سكاڵا و پەڵپ لە ئەنجامەكان بگرن.

لەبارەی كاتی دەستبەكاربوونی ئەو مامۆستایانە، مامۆستا عەباس محەممەد بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور وتی "ئێمە خۆمان ئاگاداریان دەكەینەوە تا ئەو چەند رۆژە رێكاری یاسایی مامەڵەكانیان تەواودەبێت و هەوڵدەدەین پێش ساڵی نوێ دەست بەكاربن".










PM:07:14:12/12/2014