تیرۆریستەكەی سیدنی كوژرا

قەیرانی بەبارمتەگرتنی نزیكەی 50 كەس لە شاری سیدنی ئوسترالیا پاش 16 كاتژمێر بەكوژرانی سێ كەس لەوانە سەرۆكی گروپەكە كە "ئاخوندێكی ئێرانی" بوو لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە كۆتایی پێهات

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە گروپێكی چەكدار لەریستورانێك لەشاری سیدنی 40 تا 50 كەسی بە بارمتەگرت كە دواتر دەركەوت سەركردەكەیان پەنابەرێكی ئێرانییە‌و خۆی وەك ئاخوند ناساندوە.

سەرچاوەیەكی پۆلیسی ئوسترالیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی رایگەیاند كە ئەو كەس  كەناوی "هارون مونس"ی لەخۆی ناوە‌و بەرگی ئاخوندی ئێرانی لەبەركردوە ئەمرۆ یەكشەممە بەسەركردایەتی گروپێك لەریستورانێك لەشاری سیدنی 40 تا 50 كەسی بە بارمتەگرتووە.
هەروەهای ئاژانسەكان بڵاویانكردەوە كە ئەو كەسە داواكاری ئەوە بووە كە ئاڵای داعشی پێبدرێت‌و وتوویەتی 4 بۆمبی لە چوارشوێنی شاری سیدنی داناوە.

بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، "هارون یونس" لەبنەڕەتدا ناوی "محەمەد حەسەن منتقی"یە‌و پەناخوازی ئێرانیە. ناوبراو تۆمەتبارە بەوەی  دەستدرێژی سێكسی كردوەتە سەر 40 كەس‌و كۆنە ژنەكەی خۆیشی كوشتوە.

ئەم ئاخوندە ساڵی 2009ش نامەیەكی هەڕەشەی بۆ بنەماڵەی ئەو سەربازە ئوسترالیانە نوسی كە بە ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان شەڕیان دەكرد.

پاش 16 كاتژمێر پۆلیسی سیدنی لە هێرشێكدا كۆتایی بەو قەیرانە هێنا‌و "هارون یونس"‌و دوو كەسی دیكە (ژن‌و پیاوێك) كوژران‌و بارمتەكان ئازاد كران.



PM:10:28:15/12/2014