بەهۆی توندوتیژییەكانەوە گیانی 230 ملیۆن منداڵ لەمەترسیدایە

رێكخراوی یونیسێف بە ئیدانەكردنی كوشتاری منداڵان لە پاكستان‌و یەمەن رایگەیاند 230 ملیۆن منداڵ لەسەرانسەری جیهان بەهۆی توندوتیژییەكانیەوە گیانیان لەمەترسیدایە.

سندوقی منداڵانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان "یونیسێف" لەبەیاننامەیەكدا قەتڵوعامی زیاتر لە 100 منداڵ لە قوتابخانەیەكی پاكستان‌و كوشتنی 15 كچ لە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك لە یەمەن، بە رۆژێكی رەش لەكۆتایی ئەمساڵ بۆ منداڵان وەسف كرد.

یونیسێف جەخت دەكاتەوە كە ساڵی 2014 ساڵێكی زۆر سەخت بۆ منداڵان‌و مامۆستاكانیان بووە كە بەردەوام توشی توندوتیژیی بوونەتەوە.

گروپی مافەكانی مرۆڤ لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە ساڵی 2014 بە بوونی 230 ملیۆن منداڵ لەو وڵاتانەی شەڕیان تێدایە، منداڵان گەورەترین قوربانی شەڕن.



PM:03:04:17/12/2014