فەرماندەكانی پاسداران قسەكانی یەكتر رەتدەکەنەوە

‌محەمەد حەسەن كازمی
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، وتەكانی عەقید باقری رەتدەكاتەوە كە چەند رۆژ لەوە پێش رایگەیاندبوو ئەوان هەوڵی رفاندنی فرۆكەی ئێران لەلایەن گروپی داعشیان پوچەڵكردوەتەوە.

محەمەد حەسەن كازمی، جێگری فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە لێدوانێكدا وتەكانی یاریدەدەری سەركردایەتی دەزگای ئەمنی لەسوپای پاسدارانی رەتكردەوە كە گوایە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش هەوڵی داوە فرۆكەی ئێران بڕفێنێت‌و دەڵێت ئەو هەواڵەی بڵاوكرایەوە خراپ حاڵی بوون بوو لە وتەكانی عەقید باقری.

كازمی دەڵێت: هەروا كە پێشتر راگەیەنرابوو لەساڵی 2010وە تا ئێستا هیچ هەواڵێك بۆ فڕاندنی فرۆكە لەئێران رووی نەداوە‌و هەواڵی هەندێك لەمیدیاكان سەبارەت بە روودانی ئەو هەوڵە لەلایەن داعش هەڵەیە‌و خراپ تێگەیشتن بوە لە قسەكانی عەقید باقری.

پێشتر عەقید باقری رایگەیاندبوو كە هێزەكانی سوپای پاسداران هەوڵی رفاندنی فرۆكەی ئێران لەلایەن گروپی داعشیان پوچەڵكردوەتەوە.



PM:10:20:06/01/2015