رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش به‌رپرسیارێتی هاککردنی دوو ئه‌کاونتی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریکایان راگه‌یاند.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) راگه‌یاند که ئه‌وان توانیویانه ئه‌و دوو ئه‌کاونته هاک بکه‌ن.
پێشتر به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا”په‌نتاگۆن” به سی ئێن ئێنی ڕایگه‌یاند: دوو ئه‌كاونته فه‌رمییه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مریكا له‌تویته‌ر و یوتیوب له‌لایه‌ن هاكه‌ره‌كانه‌وه، هاك كران”.
ئه‌و به‌رپرسه له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت "فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا ڕێ وشوێنی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاك كرانه‌دا".
به‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک نهێنی زۆری سوپای ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌وێته ده‌ست داعشه‌وه" ئه‌گه‌ر راست بکه‌ن که ئه‌وان هاکیان کردووه.