په‌رله‌مانتارێکی کورد له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: بار‌و دۆخی سیاسی سەعات دوای سەعات بەرەو خراپی دەروات وسونە هەڕەشە دەکەن لەشیعەو شیعە هەرەشە دەکەکەن لەکورد ئه‌و ده‌ڵێت وادیاره " عێراق به‌و ساته‌دا ده‌ڕوات که به‌ره‌و دابه‌شبوون بچێت".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵ به سپی میدیای راگه‌یاند که بارودۆخی عێراق به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و ده‌ڵێت" ساڵح موگلەگ باس لەوە دەکات گەر رێک دەبن باشە، ئەگەر نا هەرکەس دەرڕوات بەسەر کاری خۆیوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت: بەرپرسی عەسایب و حەشدی شەعبییش باس لە چونە ناو کەرکوک دەکەن هێرش دەکەنە سەر سەرۆکی هەرێم.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید که سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵه ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که ئەمەریکا هیزی پیادەی دابەزاند بەبێ مۆڵەتی پەرلەمان.
جگه له پرسه سیاسیه هه‌ڵپسێردراوه‌کانی نێوان شیعه‌و سونه‌و کورد، رفاندنی ئه‌ندام په‌رله‌مانێک و کوشتنی چه‌ند پاسه‌وانێک و خزمی ئه‌و په‌رله‌مانتاره سونه‌یه کێشه‌کانی ته‌قانده‌وه.