هۆشداری دەدرێتە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
رێكخراوی چاودێری كوردۆساید
پاش رفاندنی لیوایەكی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لەشاری هەڵەبجە، رێكخراوی كوردۆساید هۆشداری دەداتە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
رێكخراوی چاودێری كوردۆساید له به‌یاننامه‌یه‌كدا حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كه له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نیشته‌جێن، له جموجۆڵه‌كانی ئه‌ودواییه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگادار ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران زیاتر ده‌ست له كاروباری وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری وه‌ربدات و ئه‌گه‌ریش دانووستانه ناوه‌كییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، ئێران دژكرده‌وه نیشان ده‌دات و بۆ دروستكردنی ئاژاوه له ناوچه‌كه‌دا، هه‌موو كارێك ده‌كات.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌ستگركردنی لیوا به‌هائه‌دین محه‌مه‌د و دوو له هاوڕێیانی له‌لایه‌ن سوپای پاسدرانه‌وه، هۆشدارێكه بۆ هه‌موو كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات كه له سلێمانی نیشته‌جێن و به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌كان".
به‌هائه‌دین محه‌مه‌د لیوای خانه‌نشینكراوی پارتی دیموكراتی كوردستانه و دوێنێ له‌گه‌ڵ دوو له پاسه‌وانه‌كانی له ناوچه‌ی نه‌ورۆڵی هه‌ورامان، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كران. دوای چه‌ند سه‌عاتێك، ئه‌و كه‌سانه ئازاد كران.
چاك دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو جموجۆڵه‌كانی ئێران و هاوكارانیه‌تی و هیواداره هێزه كوردییه‌كان، هاوكاری ته‌ناهیی زیاتریان به یه‌كه‌وه هه‌بێت و به ته‌واوی ئاگاداری خۆیان بن.
چاودێری کوردۆساید (چاك) ڕێکخراوێکی سیڤیلی سەربەخۆیە و له‌سه‌ر پرسەکانی تاوانەکانی جینۆساید و جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و ھەموو ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە مافی مرۆڤی کوردستان کراون، كار ده‌كات. ئه‌و رێكخراوه‌یه له 6ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2002 دامه‌زراوه و له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپای و پارچه‌كانی كوردستان، لق و نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه.
PM:04:31:17/02/2015