باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد كه خودی خۆی هیچ كورته‌نامه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه نانێرێت و به‌ده‌گمه‌ن تویت له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ده‌نوسێت و رێشی پێ‌نادرێت مۆبایلێكی زیره‌كی هه‌بێت كه ئامێری تۆماركردنی پێوه بێت.
ئۆباما له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی Jimmy Kimmel Liveی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌ی بی سی وتی: "به‌گشتی خۆم تویته‌كان پۆست ناكه‌م و كورته‌نامه نانێرم به‌ڵام ئیمه‌یڵ ده‌نێرم و تائێستاش ئامێری بلاكبێریم نیه".
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ردوو كچه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان به‌ڵام مۆبایلی زیره‌كیان هه‌یه‌و نامه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا ده‌گۆڕنه‌وه "به‌ڵام به‌هۆی هۆكاری ئه‌منییه‌وه، رێ له‌من ده‌گیرێت نوێترین ته‌كنۆلۆژیا به‌كاربهێنم".
وتیشی: "ناتوانم مۆبایلێك به‌كاربهێنم كه ئامێری تۆماركردنی تێدابێت، بۆیه ناتوانم زۆرێك له‌شته نوێكانم هه‌بێت".
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: