ڤیدیۆ...12 كەس دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر ڕاهیبەیەك 75 ساڵ

پۆلیسی هندی ئاشكرای دەكات كە 12 كەس دەست درێژی سێكسیان كردۆتە سەر ژنە راهیبەیەكی تەمەن 75 ساڵ كە لە یەكێك لە كەنیسەكانی ڕۆژهەڵاتی هندستان كاردەكات.
ئەو 12 كەسە بە مەبەستی دزی كردن دەچنە سەر ئەو كەنیسەیە كە دەكەوێتە شاری كالكۆتای لە هەرێمی بەنگال، دوای ئەوەی ژنەكە دەبەستنەوە بە هەموویان دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر، لەئێستاشدا ڕاهیبەكە لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەو تاوانە ناڕەزاییەكی زۆریی لەنێو خەڵكی ناوچەكەدا دروست كردووە و حكومەتی خۆجێی بگالیش بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بكات.
بەپێی سەرچاوەكانی پۆلیس تائێستا دووان لەو كەسانە دەستگیر كراون كە بەشداری تاوانەكەیان كردووە.





PM:01:33:15/03/2015