وتەبێژی "گەردەلولی بەهێز" هەڕەشە لە سوپای پاسداران دەكات

راوێژكاری وەزیری بەرگری سعودیە هۆشداری دەداتە هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران‌و چەكدارانی حیزبوڵای لوبنان كە ئەگەر لەناو بنكەكانی راهێنانی حوسیەكاندا بن، بەهۆی بۆردومانەوە چارەنوسیان مەرگ دەبێت.

ئەحمەد عەسیری، راوێژكاری وەزیری بەرگریی سعودیە‌و وتەبێژی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی بەهێز" لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا جەختی لەسەر ئەو كردەوە كە بۆردومانی بنكە‌و ناوەندەكانی حوسییەكان لە یەمەن بەردەوام دەبێت‌و هەڕەشەی لە سوپای پاسداران‌و چەكدارانی حیزبوڵای لوبنان كرد كە ئەگەر ئەوانیش لەنێو ئەو بنكانەدا بن، ئەوانیش چارەنوسیان وەك حوسییەكان دەبێت.



PM:04:16:02/04/2015