دوو ئەفسەری سوپای پاسداران لە یەمەن دەستگیركران

‌سوپای پاسداران
میلیشیاكانی كانی لایەنگری سەرۆك كۆماری یەمەن رایانگەیاند ئەمرۆ دوو ئەفسەری پلە بەرزی سوپای پاسدارانی ئێرانیان دەستگیركردوە كە راهێنانیان بە حوسییەكانی ئەو وڵاتە كردوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ شەممە میلیشیاكانی لایەنگری عەبدروبە مەنسور هادی، سەرۆك كۆماری یەمەن لەشاری عەدەن دوو ئەفسەری پلەبەرزی سوپای پاسدارانیان دەستگیركردوە كە ئەم دوو كەسە وەك راوێژكاری سەربازیی كاریان لەگەڵ حوسیەكانی یەمەن كردوە.

ئێران بەردەوام رەتیكردوەتەوە كە پشتیوانی لە گروپی شیعەی حوسییەكانی یەمەن بكات. حوسییەكان كۆنترۆڵی پایتەخت‌و بەشێك لەخاكی یەمەنیان لەدەستدایە‌و لەهەوڵ داگیركردنی شاری ستراتیژی عەدەنن.



PM:04:15:11/04/2015