هونەرمەندە بەناوبانگەكەی ئیمارات بە ڕەزانمەندی سێكسی لەگەڵ كچە فەرەنسیەكەدا كردووە

دۆسییەی هونەرمەندی ناسراوی ئیماراتی سعود ئەبو سوڵتان و كچە فەرەنسییەكە تا دێت گەرەمتر دەبێت دادگا بڕیاری زیندانی بۆ ئەو هونەرمەندە دەردەكات.
دادگای ئیمارات بڕیاریداوە بە زیندانی كردنی سعود ئەبو سوڵتان بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی فەرەنسی، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر دادگا تەنها شەش مانگ جیندانی بۆ دانابوو.
ئەو هونەرمەندە ڕایدەگەیەنێت كە ئەو بە هیچ جۆرێك دەستدرێژی سێكسی نەكردۆتە سەر ئەو كچە و بە ڕەزامەندی خۆی ئەو كارەی كردووە، بەڵام كچە فەرەنسییەكە سورە لەسەر ئەوەی لەژێر كاریگەری خواردنەوە كهولییەكاندا دەستدرێژی كراوەتە سەر.
سعود بڕیاریداوە ڕەخنە لەو بڕیارەی دادگا بگرێت و دەڵێت "متمانەم بە دادگای وڵاتەكەم هەیە كە دەتوانێت ڕاستییەكان دەربخات".



PM:07:32:22/04/2015