لەقەرەتەپە حوسینیەیەک دەتەقێنرێتەوە

لە شارۆچکەی قەرەتەپە کە نزیکەی چوار مانگە ڕزگارکراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ حوسینییەک تەقێنرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناحیەی قەرەتەپە بە سپی میدیای راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ٢٤/٤ کاتژمێر ٢:٣٠ بەیانی پەرستگایەکی شیعەکان لە گەڕەکی عەسکەری ئەو شارۆچکەیە تەقێنرایەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتی مزگەوتەکە بەتەواوی زەرەری پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ماوەیەکە جموجوڵی چەکدارانی داعش لەو دەڤەرە بەدیدەکرێت و تا ئێستا چەند جارێکیش بە چەکی هاوەن شوێنە سەربازییەکانی ئەو شارە بە پچڕ پچڕی بۆردومان کراوە.

شارۆچکەی قەرەتەپە دەکەوێتە باشوری شاری کفریەوەو کوردو عەرەب و تورکمانی تیا دەژین و یەکێکە لەناوچە جێناکۆکەکان.
   



AM:11:26:24/04/2015