" دادوەرانی سلێمانی لەگەڵ راگرتنی دەوامدا نەبوون"

وەک بەرپەرچدانەوەیەکی خۆپیشاندانی کەسوکاری ئەنفالەکان، ئەمڕۆ سەرجەم دادوەرەکان دەوامی فەرمی رادەگرن، دادوەرانی سلێمانی لەگەڵ راگرتنی دەوامدا نەبوون.

ئەنجوومەنی دادوەری لەکوردستان و دادوەری شارەکانی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە دادوەرانی گەرمیان ئەمرۆ ٢٨/٤ دەوامی فەرمی رادەگرن، بەڵام دادوەرانی سلێمانی لەگەڵ راگرتنی دەوامی فەرمیدا نەبوون.
بەپێی زانیارییەکانی سپی دوێنێ ٢٧/٤ دادوەرانی سلێمانی کۆبوونەوەیەک ساز دەکەن و باس لە راگرتنی دەوام دەکەن، بەڵام زۆربەی دادوەرەکانی سلێمانی کە زیاتر لە ٢٠ دادوەر بەشداری ئەو کۆبوونەوەیان کردووە، پێێان باش نەبوو دەوامی فەرمی رابگیرێت و کاروباری هاوڵاتیان بەڕێوە نەچێت.
بەپێی ئەو زانیاریانە بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریەوە بووە و زۆرێک لەدادوەری شارەکانیش پشتگیریان کردووە، بۆیە بەناچاری دادوەرانی سلێمانیش دەوام رادەگرن.

رۆژی ٢٦/٤ بەمەبەستی گەڕانەوەی دادوەر هاوژین حامد کەسوکاری ئەنفالەکان لەگەرمیان خۆپیشاندانێکیان کردو چوونە بەردەم دادگاو کاری دادگاکان راگیرا، دوێنێش ٢٧/٤ دادوەرانی گەرمیان لەکەلارو چەمچەماڵ و کفری و دەربەندیخان دەوامیان راگرت، ئەمڕۆش بڕیاریان داوە لەسەرتاسەری کوردستاندا دەوام نەکەن.
 



AM:08:27:28/04/2015