بارزانی به‌ره‌و هه‌نگاریا به‌ڕێكه‌وت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به سه‌ردانه ره‌سمییه یه‌ك هه‌فته‌ییه‌كه‌ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێنا و به‌ره و وڵاتی هه‌نگاریا به‌ڕێكه‌وت.
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی باسی راگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری ئه‌مه‌ریكایان به‌جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی هه‌نگاریا به‌رێكه‌وتوون".
ئه‌وه‌شی وتووه: "سه‌رۆك بارزانی دوو رۆژ له هه‌نگاریا ده‌مێنێته‌وه و مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌نگاریا و تاوتوێكردنی پرسی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا ده‌بێت".
PM:02:19:10/05/2015