ئەمەریکا زانیاری تر لەسەر داگیرکردنی رومادی بڵاو دەکاتەوە

‌مارتن دیمبسی سەرۆکی ئەرکانی سووپای ئەمەریکا
فەرماندەی ئەرکانی سووپای ئەمەریکا دەڵێت: ئەوە چەکدارانی داعش نەبوو کە سووپای عێراق ناچار بکەن لە رومادی بکشێنەوە، بەڵکو ئەوە فەرماندەی ئەو سووپایە بوو کە بڕیاری دابوو پاشکەش بکات.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە، مارتن دیمبسی لە بروکسل رایگەیاندووە: ئەو فەرماندە سەربازیەی سەرکردایەتی شەڕەکانی دەکرد لە رومادی بەتەنها خۆی بڕیاری داوە سووپا پاشەکشە بکات بۆ هێڵێکی تری بەرگری تا لەوێ جێگیربن و بەرگری بکەن.

ئەو فەرماندە باڵایەی سووپای ئەمەریکا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لایەنی عێراقی و ئەمەریکی بڕیاریان داوە لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکەن.

دیمبسی وتیشی: شکستی روومادی گورزێکی کوشندە بوو لە هەڵەمەتی شەڕی هاوپەیمانان دژی داعش.
 



AM:08:39:22/05/2015