دوو تەقینەوەکەی هۆتێل شیراتۆن‌و بابل ٢٨ قوربانی لێکەوتەوە(نوێکراوەتەوە)

نیوەشەوی ئەمشەو ٥/٢٩ لەناوجەرگەی بەغدا لە هۆتێل شیراتۆن و بابل دوو تەقینەوە روویداو لەئەنجامدا ٢٨ هاولآتی بوونە قوربانی.

بەپێی زاناییەریەکانی دەست سپی کەتووە رووداوەکە دوو تەقینەوە بووە لە  هەردوو گەراجی هۆتێل بابل و هۆتێل شیراتۆن، لە هۆتێل بابل ٥ کەس گیانیان لەدەستداو ١٠ کەسی تریش برینداربوون، لە هۆتێل شیراتۆن ٦ کەس گیانیان لەدەستداو ٧ کەسی تر برینداربوون.

هەردوو تەقینەوەکە لەرێگای ئۆتۆمبیلی بەمین چێنراوەوە بووە.

شیراتۆن یەکێکە لەهۆتێلە ناسراوەکانی بەغداو شوێنی وەفد و میوانە بینایەکان و بەشێوەیەکی تۆکمە لەماوەی رابردوودا پارێزراوە.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی پایتەختی عێراق ژمارەی قوربانییەکانیان رانەگەیاندووە.





AM:01:05:29/05/2015