سپی زانیاریی ورد لەسەر تەقینەوەكەی ئامەد بڵاودەكاتەوە

ئەمرۆ چەندجارێك سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی تەلەفۆنی دەكات بە سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە، بەڵام ئەو وەڵامی ناداتەوە. بەپێی زانیارییەكان هەدەپە بكەرانی دوو تەقینەوەكەی دوێنێی ئامەدی بۆ ئاشكرا بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار‌و نزیك لە هەپەدە لەباكوری كورستانەوە بە سپی میدیای رایگەیاند: دوێنێ لەدوای دوو تەقینەوەكە تاكوو ئەمرۆ چەندجارێك رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا، پەیوەندی بە سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە گرتووە، بەڵام ناوبراو وەڵامی نەداوەتەوە‌و بە كادیرە پێشكەوتووەكانی هەدەپەی وتووە "دەبێت ئەردۆغان بە فەرمی داوای لێبوردن بكات ئەنیجا وەڵامی دەدەمەوە".

هاوكات بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی سپی، ئەو كەسەی دوو تەقینەوەكەی دوێنێی ئەنجامداوە لەلایەن هەدەپەوە ئاشكرا كراوە‌و ئەویش كەسێكی سەر بە (هودا پارت)ە كە پارتێكی ئیسلامی كوردییە‌و نزیكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا.
سەبارەت بە قوربانییەكانی تەقینەوەكەش، ئەو سەرچاوەیە وتی: سێ كەس شەهیدبوون كە یەكێكیان باوكی ئەو گەنجەی (هۆداپارت)ە كە بۆمبەكەی لەنێو عەرەبانەیەكی دەستیدا دایناوە‌و لەكاتی تەقینەوەكەشدا باوكیشی پێوەبووە.

بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا تەقینەوەی دووەمیش لەناو مەحاویلەی كارەبادا نەبووە، بەڵكو لەناو تەنەكەیەكدا بووە لە ژێر مەحاویلەی كارەباكە كە تەقیوەتەوە‌و بەهۆیەوە 243 هاوڵاتییە.



PM:06:33:06/06/2015