دەمیرتاش داوای دەستلەكار كێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی توركیا دەكات

‌دەمیرتاش
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە داوای دەست لەكار كێشانەوەی ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی توركیا دەكات.

بەپێی رۆژنامەی حوڕیەتی توركی، سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت كە پارتی داد‌و گەشەپێدان بەسەركردایەتی ئەحمەد داود ئۆغڵو نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ پێكهێنانی حكوتێكی تاك حیزبی بەدەست بێنێت‌و هەروا كە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی بەڵێنی دابوو دەبێت دەست لەكار بكێشێتەوە.

دەمیرتاش خوازیاری ئەوەبوو كە ئاكپارتی كەسێكی دیكە بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئیئتیلافی دەستنیشان بكات.



PM:05:31:09/06/2015