ئەستێرەی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی كیم كارداشیان داوای لێبوردن لە دیزاینەری جیهانی جۆرجیۆ ئەرمانی دەكات.
دوای ئەوەی كیم كارداشیان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە ناوی جۆرجیۆ ئەرمانی بەهەڵە دەنوسێت، كۆمپانیاكە وەڵامی دەداتەوە و بۆی ڕوون دەكاتەوە كە ناوی ناوی یەكەم ئەرمانی بەم شێوەیە دەنوسرێت(Giorgio)، نەك وەك(georgio) كە كارداشیان نوسیبوی.
كارداشیان هۆكاری ئەو هەڵەیەی گێراوەتەوە بۆ كاریگەرییەكانی دووگیان بونی كە وایكردووە خەوی كەمبێتەوە و كەمتر وردبینی لەسەر شتەكان هەبێت.
ماوەیەك بەرلەئێستا كیم كارداشیان لەڕێی پرۆگرامەكەیەوە دووگیان بونی خۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد كە پاش هەوڵدانێكی زۆر دكتۆڕەكان پێیان ڕاگەیاندووە كە دووگیانە بە دووەم منداڵ.