لە کاتێکدا بەپێی یاسای رۆژنامەگەری هەرێمی کوردستان، ئاسایش هیچ پەیوەندییەکی بەکێشەی رۆژنامەنووسانەوە نییە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٦/٢٤ لەکاتی کاردا رۆژنامەنووسێکی کەناڵی پەیام دەرفێنن و دواتر ئاسایش دەڵێن" لای ئێمە دەستگیرکراوە".
لە راگەیاندنێکدا تەلەفزیۆنی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی کە کۆپیەکی بۆ سپی نێرداراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/6/2015 له كاتێكدا هاوكاری رۆژنامه‌نوسمان (دڵشاد هه‌رته‌لی) له‌ناو ئۆتۆمبێلی نووسینگه‌ی هه‌ولێری (كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام)دا بووه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار په‌لاماری ده‌ده‌ن و ده‌یڕفێنن، چه‌كداره‌كان سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلێكی (نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره) بوون كه تابلۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆی پێوه.
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە "پاش به‌دواداچوونمان ئاسایشی هه‌ولێر وه‌ڵامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان دایه‌وه كه ناوبراو لای ئه‌وانه، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، كه به وته‌ی خۆیان هۆكاری گرتنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه دڵشاد هه‌رته‌لی شكاتی كه‌سێكی له‌سه‌ر بووه‌و له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر گیراوه.
ئێمه له كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام سەرسوڕمانی خپی رادەگەیەنێت لەو دەستگیرکردنەو دەڵێن" جێگه‌ی پرسیار‌و گومانی ئێمه‌یه بۆچی له‌م دۆخانه‌دا به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه له گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا ناكرێت و دادوه‌ر چۆن بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ كه‌سێك ده‌رده‌كات كه‌پێشتر ئاگادار نه‌كرابێته‌وه و له‌به‌رده‌می دادوه‌ردا وته‌ی لێ وه‌رنه‌گیرابێت و پارێزه‌ری ئاماده‌نه‌كردبێت؟".
کەناڵی پەیام دەڵێن: ئێمه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام وێڕای ئیدانه‌كردنی ده‌ستگیركردنی دڵشاد هه‌رته‌لی به‌و شێوازه‌و رفاندنی، داواكارین هه‌رچی زووتره ناوبراو ئازاد بكه‌ن و بینێرنه‌وه بۆ ناو هاوكارانی و ماڵ و منداڵه‌كه‌ی، داواشمان له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌وڵی ئازادكردنی ناوبراو بده‌ن.