پارتی: له لیژنهی ئامادەکردنی دەستوور نهكشاوینهتەوه
گروپی پارتی لە لیژنەی ئامادەکردنی دەستور ههواڵی كشانهوهیان لهو لیژنەیە رەتدەكەنەوە، رایدەگەیەنن ''گروپی پارتی لەگەڵ هاوڕێیانمان لە لیژنەی دەستووری، بە گیانی یەک تیمی، لە کارکردنی بەردەوامدایە بۆ نووسینەوە و ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ کە بەدیهێنەری ئامانج و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بێت و، گوزارشت بێت لە سیستەمێکی پەرلەمانی تەندروست بۆ حوکمڕانی لە باشووری کوردستان.''
دهقی روونکردنەوەیەكە
گرووپی پارتی لەگەڵ هاوڕێیانمان لە لیژنەی دەستووری، بە گیانی یەک تیمی، لە کارکردنی بەردەوامدایە بۆ نووسینەوە و ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ کە بەدیهێنەری ئامانج و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بێت و، گوزارشت بێت لە سیستەمێکی پەرلەمانی تەندروست بۆ حوکمڕانی لە باشووری کوردستان، بە شێوەیەک کیانێکی خاوەن سەروەری بۆ باڵای نیشتمان دەستەبەر بکات، لە هەمان کاتدا ماف و ئازادییەکان بە پێوەرە نیودەوڵەتییەکان بەرجەستە بکات و، دەستوورێکی دیموکراسی بێت بۆ وڵاتی کوردستان و هاونیشتمانیان شانازی پێوە بکات.
لەم رووەوە دیدگای ئێمە بۆ کارکردنی بەردەوام لە سەر پرسی دەستوور، لەژێر ئاڕاستە و فەرمانەکانی سەرکردایەتیی پارتیمان لە کۆششی بەردەوامدایە، وەک شانازییەکانی مێژووییمان سەبارەت بە دەستووریکردنی ژیانی سیاسی و حوکمڕانی و دامەزراوەییکردن، بە پەرۆشین هەرچی زووتر لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بگەینە دەستووری گەلپەسەندی کۆدەنگیی نیشتمانی و، ئەو هەواڵانەش رەت دەکەینەوە کە باس لە کشانەوەی گرووپی پارتی دەکەن، هەمان گیانی بەرپرسیارێتییش لە لایەنە سیاسییەکان چاوەڕوان دەکەین.
گرووپی پارتی لە لیژنەی دەستووری
25 – 6 - 2015
PM:04:45:25/06/2015