وێنە...دوو خوشكی دووانە یەك خۆشەویستییان هەیە

ڤیكتۆریا و ئاماندا هێپەرلی كە دوو خوشكی دووانەن و خەڵكی ئوسترالیان یەك كوڕ خۆشدەوێت.

ئەو دوو خوشكە لەبەر ئەوەی هەموو شتێكیان لەیەكتری دەچێت تەنانەت دەیانەوێت خۆشەویستەكەشیان یەك دانە بێت و كوڕێكیان بەناوی یان دیاز خۆش دەوێت.

یان پێێ وایە یەكێكە لە خۆشبەختترین گەنجانی دنیا كە دوو خۆشەویستی كچی هەیە بێ ئەوەی هیچ كەسێكیان بەو پەیوەندییە ناڕەحەت بن.

ئەو دوو خوشكە كە هەر لە مناڵییەوە یارییەكانیان و جل و دواتریش كە گەورەبوون و پێگەیشتن نهێنییەكانی یەكتریان پێكەوە بەشدەكرد، ئێستا تەمەنیان ٢٧ ساڵە و پێكەوە لەگەڵ یەك كوڕدا ژیان بەسەر دەبەن.

یان دیاز پێی وایە "ئەو خاوەنی ئەو خەونەیە كە زۆرێك لە پیاوانی جیهان ئارەزووی دەكەن، دوو كچ لەسەر جێگەی خەوەكەی لەگەڵیدان، ئەگەرچی ئەوە وەك شتێكی زۆر جوان دیاربێت بەڵام بەڕێوەبردنی كارێكی لەو جۆرە زەحمەتە".

ڤیكتۆریا پێی وایە بوونی هەمان كوڕ بە خۆشەویستی هەردووكیان هەستێكی زۆر خۆشی هەیە و راشیدەگەیەنێت ئەو كارەی ئەوان بەپیچەوانەی بۆچوونی هەندیك كەسەوە كارێك ئاساییە، ناشیشارێتەوە كە زۆر دڵخۆشن بەوەی هەردووكیان لەگەڵ یەك كوڕدا دەژین و رادەبوێرن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە یان دیاز سەرەتا خۆشەویستی ڤیكتۆریا بووە و دواتر و لەسەر داوای ئاماندا بووەتە خۆشەویستی هەردووكیان.

پەیوەندی یان لەگەڵ ڤیكتۆریا و ئاماندا لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە بەردەوامە و تا ئێستاش هیچ كێشەیەكیان نەبووە.






PM:03:33:02/07/2015