ئۆردوغان بەڵێن بە ئۆباما دەدات رێگری لە داعش بکات

کۆشکی سپی رایگەیاند" سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی تورکیان رێککەوتوون کە رێگری بکرێت لە داعش لە چوونە نێو وڵاتی سوریاو پەیوەندیکردن بە داعشەوە".

کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو رێککەوتنە لە رێگای تەلەفونییەوە بووە کە شەوی رابردوو هەردوو سەرۆکی ئەمەریکاو تورکیا پێکەوە گرێیان دا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو رەخنانەی لە تورکیا دەگیرێت لەسەر بە لێشاو رۆشتنی کەسانی بیانی بۆ ناو سوریاو پەیوەندیکردن بە داعشەوە رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبێت.

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی دەڵێت: لە رێگای تورکیاوە ٢٠ هەزار بیانی پەیوەندیان بە داعشەوە کردووە.
راوێژکاری ئەڵمانیا میرکڵ لە لێدوانێکی پێشوویدا وتی: تورکیا بۆتە وێستگە بۆ بە لێشاو رۆشتنی داعش بۆ ناو سوریاو عێراق.

مانگی حوزەیران لە لێدوانێکدا ئۆباما وتی: داعش زۆر لاواز دەبێت و نامێنێت، ئەگەر تورکیا  بەشێوەیەکی باش هاوکاری بکات و چاودێری سنورەکانی بکات.
ئەم پەیوەندیە دوای تەقینەوەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە شاری پڕسوس دێت کە ٣٢ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو ١٥٠ هاوڵاتی تر برینداربوون.



AM:08:43:23/07/2015