بۆ رۆژی دووەم فرۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بنکەکانی پەکەکە لە ناو هەرێمی کوردستان، لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا فڕۆکەکان بۆردومانی ناوچەی خواکورک دەکەن.( دەکەوێتە سێ گۆشەی عێراق – ئێران – تورکیا ).
سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو پەکەکە بە سپی راگەیاند ماوەی کاتژمێرێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کردۆووە بە بۆردومانی ناوچەکانی خواکورک و حەفتانین
ئەم هێرشانە درێژە پێدەری هێرشەکانی شەوی ٧/٢٤ کە زیاتر لە ٨٥ فرۆکە بەشداریان کردو وەک پەکەکە بە دووجار رایگەیاند چوار گەریلا کە یەکێکیان ئەندامی کۆنسەبوو گیانیان لەدەستدا، هەروەها چوار هاوڵاتی سڤیلیش بریندار بوون.