هەرێم لە کۆتایی مانگدا نەوت دەداتەوە بە بەغدا

دوای کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری دارایی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئارام شێخ محەمەد دەڵێت: وەزیری دارای پێیراگەیاندووە ئەمڕۆ هەرێمی‌ كوردستان 579 هەزار بەرمیل نەوتی‌ رادەستی‌ سۆمۆ كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئارام شێخ محەمەد كە كۆپییەكی بۆ سپی نێرداراوە، زێباری وتوویەتی" هەوڵێك هەبوو بەغدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەولێر نەنێرێت، بۆیە گرنگە هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت لە رەوانەكردنی‌ نەوت لەڕێی‌ سۆمۆوە، بۆیە گرنگە هەرێم نەوت لە ڕێگای سۆمۆوە بنێرێت".

هەروەها بە پێی راگەیاندنەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هۆشیار زێباری لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە " مانگی‌ رابردوو هەرێمی‌ كوردستان چوار ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی‌ لەڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) وە رەوانەی دەرەوە ‌كردووە، لەبەرامبەردا بەغدا 166 ملیار دیناری‌ رەوانەی‌ هەرێمی كوردستان كردووە".

ئەمەش دوای سەردانی وەزیری نەوتی عێراق د. عادل عەبدولمەهدی دێت بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە کوردەکانی هەرێم.



PM:09:02:29/07/2015