لەسەر هەڕەشەکردن لەخەڵک جارێکی تر مەلاکرێکار دەدرێتەوە دادگا.
سه‌رنووسه‌ری سایتی دووربین-ی مه‌لا كرێكار، كاروان خانه‌قینی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی " به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه كردن، سكاڵا له مامۆستا كرێكار كرایه‌وه " .
ناوبراو دەڵێت: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27 ی ئابی 2015، پۆلیسی شاری ئۆسلۆ، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مه‌لا كرێكار ئه‌میری پێشووی ئه‌نسارولئیسلام تۆمار كرد، به‌وپێیه‌ش له سه‌ره‌تای پاییزدا ناوبراو ده‌برێته‌وه به‌رده‌م دادگا.
سەرنوسەری سایتی دووربین "سكاڵاكه له‌سه‌ر لێدوانێكی كرێكار بووه له كه‌ناڵێكی نه‌رویجی كه به‌هۆی ده‌ستكاریكردن و پاش و پێشخستنی لێدوانه‌كانییه‌وه دۆسیه‌یه‌كی تری له دادگای ئۆسلۆ بۆ درووستكراوه".
مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسار ئیسلام دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٢ەوە گەڕایەوە وڵاتی نرویج چەندیجار لەسەر تۆمەتی جۆراو جۆر رووبەرووی دادگا بۆتەوەو چەندیجار دەستگیرکراوە.