باوكی ئەیلان رەگەزنامەی وڵاتان رەتدەکاتەوە دەیەوێت لەلای مناڵەکانی بژی

عەبدوڵا کوردی باوکی ئەیلان ئەو مناڵە سێ ساڵەی لەکەناری دەریا تەرمەکەی دۆزرایەوە، پێدانی رەگەزنامەی کەنەدی رەتدەکاتەوەو، چیتر ئامادەنییە بچێتە دەرەوەی وڵات و لەنزیک مەزاری مناڵەکانی لەکوبانێ ژیان بەسەر دەبات.
 
وەزارەتی رەگەزنامەو کۆچی کەنەدا کریس ئەلێکساندەر بە میدیاکانی راگەیاند: باوکی ئەیلان پێشنیاری پێدانی رەگەزنامەی کەنەدی رەتکردۆتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەکان، خوشکێکی عەبدوڵای باوکی ئەیلان لە هەرێمی ڤانکۆڤەری کەندی دەژی، مانگی حوزەیرانی رابردوو داوای مافی پەنابەری بۆ براکەی و خێزانەکەی کردووە، بەڵام حکومەتی کەندەی ئەو داوایەی رەتیکردۆتەوە، دوای خنکانی ئەیلان و غالب و هاوسەرەکەی وەزارەتی رەگەزنامەی ئەو وڵاتە پێشنیاریان کردووە کە رەگەزنامەی پێبدەن، بەڵام عەبدوڵا رەتیکردۆتەوەو وتویەتی " چیتر لەنزیک مەزاری مناڵەکانم لەکوبانێ ژیان بەسەر دەبەم".

ئەمڕۆ ٩/٤ تەرمی خێزان و هەردوو مناڵی عەبدوڵا کوردی دەبرێنە رۆحەو دوای دەگوێزرێنەوە بۆ کوبانێ تا لەزێدی خۆیان بیانێژن.
 



AM:11:30:04/09/2015