ڤیدیۆ...دیزاینەرێك جلێك لەبەر لەبەری پێشكەشكارێكدا دیزاین دەكات

دیزاینەرێكی مەغریبی لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا جل لە بەری پێشكەشكارەكەدا دیزاین دەكات.

لە پرۆگرامێكی ڕاستەوخۆدا كوڕە دیزاینەرێكی مەغریبی شێوازی جلەكانی بەری پێشكەشكارەكە لە ماوەیەكی كەمدا دەگۆڕێت بۆ دیزاینێكی دیكە كە لەوە ناچێت كە پێشتر لەبەریدا بووە، بەمەش سەرنجی ئامادەبووان و بینەرانی پرۆگرامەكە بۆ خۆی ڕادەكێشێت.

ئەو پێشكەشكارە بەدییەكی زەردی ئاسایی لەبەردایە، بەڵام دیزاینەرەكە ڕێی بەكارهێنانی مقەستەوە چەند پارچەیەك لە جلەكەی دەكاتەوە و چەند كونیچكیشی تێدەكات، دواتر بە چەند هەنگاوێك جلەكانی ئەو كچە دەگۆڕێت بۆ شێوازێكی دیكە.



PM:02:05:15/10/2015