ڤیدیۆ...واز لە هونەر دەهێنێت و دەبێتە بانگخوازی ئیسلامی

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام،ڕایدەگەیەنێت كە ئەگەر هەیە لەكاری هونەری دوور بكەوێتەوە و لەبواری ئاینیدا خۆی ببینێتەوە.

ئەحلام لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پرۆگرامی (10 مسا) كە لە كەناڵی دریم پێشكەش دەكرێت، باس لەوە دەكات كە هەستێكی هەیە بەوەی رۆژێك لە رۆژان واز لە گۆرانی وتن دەهێنێت و  دەبێتە بانگخوازی‌ ئیسلامی.

ئەو هونەرمەندە ڕایدەگەیەنێت كە هەستێكی‌ بەهێزی هەیە بەوەی دەبێتە بانگخوازی‌ ئیسلامی‌ و ناشزانێت بۆ ئەو هەستەی بۆ دروست بووە، بەڵام هەست دەكات كە بەهرەی بانگخوازی تێدایە.

ئەحلام دەڵێت " كاتێك كەسێكی نزیكم كێشەی خۆیم بۆ باس بكات، ڕاستەوخۆ نمونەی چیرۆكە ئاینییەكانی بۆ دەگێڕمەوە وەك چارەسەرێك بۆ كێشەكەی، ئەمە جگە لەوەی لەڕێی پەیجەكانییەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوام چیرۆكی ژیان پێغەمبەران و دوعا و فەرمودەكان بڵاودەكاتەوە".





PM:02:29:22/10/2015