" خەونی حیزبی قائیدو قائیدی زەرورەمان لە پارتی تێکدا"

پەرلەمانتارێکی گۆڕان وەڵامی فازل میرانی دەداتەوەو دەڵێت" فازل میرانی راستدەکات ئێمە زۆر شتمان لە پارتی تێکدا، لەوانە خەونی حیزبی قائیدو قائیدی زەرورەمان لە پارتی تێکدا".

د. شێرکۆ محەمەد ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی فازل میرانی دادەتەوەو دەڵێت" فازیل میرانی دەڵێت: بزوتنەوەی گٶڕان لێێ تێک داین، ئەم قسەیە زۆر ڕاستە، بزوتنەوەی گۆڕان،لەوەدا لێی تێکدان، مۆدێلی حوکمڕانی ناو پارتی بگوێزنەوە و بۆ ناو هەمو کۆمەڵگا و کەڵکەڵەی ستەمکاری و خۆسەپاندن بوەستێنرێت".

لە درێژەی نووسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" لێمان تێکدان،لەوەی خەونی حیزبی قائید و قائیدی زەرورەمان".

د. شێرکۆ دەڵێت" لێمان تێکدان،لەوەی پەیوەندییە گوماناوی و حیزبییەکانیان،لەگەڵ دەوڵەتان و دەرودراوسێ ئاشکرابێت و لەبری ئەوە دەبێت،پەیوەندی نیشتمانی و دامەزراوەیی جێگای بگرێتەوە".

سکرتێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازل میرانی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەفدێکی حیزبی زەحمەتکێشان، رایگەیاند "گۆڕان نەهاتە ژێر باری چوار ساڵ ئارامی و بارودۆخەکەی لێتێکداین".



PM:09:30:07/11/2015