مەلا بەختیار: هاتنی حەشدی شەعبی لەسەر ڕەزامەندی بارزانی بوو

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕەزامەندی مەسعود بارزانی ڕێگەیانداوە میلیشیاكانی شیعە ناسراو حەشدی شەعبی بێتە ناوچەکە و شەڕی ئامرلی بکەن.

ئەمرۆ لە کۆڕێکدا کە لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار وتی: "کاتێک عەلی سیستانی فتوای دابوو کە دەبێت ئامرلی کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە، شاندێکی ئێران و حەشدی شەعبی هاتن بۆلای یەکێتی و داوایان کرد ڕێگەیان بدرێت بێنە ناوچەکە، بەڵام پێیان ڕاگەیاندن کە دەبێت بچن بۆ لای سەرۆکی هەرێم و ڕەزامەندی فەرمی وەربگرن، ئەو کاتە ڕێگەیان دەدەن و کارئاسانیان بۆ دەکەن".

مەلا بەختیار ڕاشیگەیاند ئەو شاندە چوونە لای بارزانی و دوای ئەوەی ڕێککەوتن و وەزیری پێشمەرگە کە شێخ جەعفەر بوو فەرمانەکەی بۆ هات، ئەو کاتە ڕێگایان داوە حەشدی شەعبی بچن شەڕی ئامرلی بکەن.



PM:04:04:17/11/2015