شیعە داوای داخستنی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا دەكات

‌ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
پەرلەمانتارێکی شیعە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەهۆی هەوڵدانی ئەمەریكا بۆ دابەشكردنی عێراق باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە عێراق دابخرێت‌و باڵیۆزەکەشی لە بەغدا دەربکرێت.

ئەمەل عەتییە، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی نیشتمانی (شیعە) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە ھەوڵدان بۆ دابەشکردنی عیراق تۆمەتبارکردو راشیگەیاند: ئەو وڵاتە لەڕێی باڵیۆزەکەیەوە لە بەغدا، ھەوڵەکانی بۆ دابەشکردنی عیراق لەسەر بنەمای نەتەوەیی و تایفی، چڕکردووەتەوە بە ئامانجی لاوازکردنی عیراق.
 
ئەو پەرلەمانتارەی شیعە، پرۆژە دابەشکارییەکەی ئەمریکای بە دەستوەردانێکی ناڕەوا لە کاروباری ناوخۆی عیراق وەسفکرد، لەو بارەیەشەوە داوای لە حکومەتی بەغدا کرد، بۆ رێگرتن لە سەرخستنی ئەو پرۆژەیەو کۆتایی ھێنان بە دەستوەدانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کاروباری ناوخۆی وڵات، ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق دەربکات و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەش لە بەغدا دابخات.

بەوتەی ئەمەل عەتییە، پرۆژەکەی ئەمریکا بریتییە لە دابەشکردنی عیراق بۆ سێ دەوڵەتی سەربەخۆی کوردو سوننەو شیعە.



PM:08:37:23/11/2015