بارزانی بۆ چووە بۆ ئیمارات؟

راوێژکارێکی بارزانی ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئیمارات ئاشکرا دەکات.

  دوێنێ شەممە 28-11-2015 مەسعود بارزانی  لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە یاوەریی شاندێك و لە چوارچێوەی سەردانێكی  بەرەو وڵاتانی كەنداو بەڕێ كەوت و ئەم سەردانە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت. 

کیفاح مەحمود راوێژکاری بارزانی بە ماڵپەڕەکانی پارتی راگەیاند" پەیوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان، لەگەڵ ئیماراتی عەرەبی لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بەشداری هەردوولا لە هاوپەیمانی دژ بەداعش و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە زۆر گرنگە، بەتایبەت بەشداری ئیماراتی عەرەبی لە هاوپەیمانی دژ بەداعش و هاوکاری فرۆکەکانیان لە لێدانی بنکە و بارەگاکانی داعش لە عێراق".
کیفاح مەحمودوتیشی " یەکێکی دیکە لە ئامانجی سەردانەکەی بارزانی، پەیوەندی بە وەبەرهێنان و جوڵەی بازرگانییەوە هەیە، کە داوا لە برایانی کەنداو دەکات کاری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە وەبەرهێنانی ئیمارات لە کوردستان گرنگە".   کیفاح مەحمود دەشڵێ "سەردانی بارزانی بەدەعوەتێکی فەرمییە و بڕیارە دوای ئیمارات سەردانی شانشینی سعودیەش بکات".  

لەکاتێکدا ئەو راوێژکارەی بارزانی بەمجۆرە باسی سەردانەکەی بارزانی دەکات، گۆڕان و هەندیک ناوەندی تر دەلێن " بارزانی بۆ بینینی یاری فۆرمۆلا چووە بۆ ئیمارات".
 



AM:12:19:30/11/2015