ڤیدیۆ.. دیمەنی رفاندنی منداڵێك لەشاری كەركوك ببینە

لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك منداڵ لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لە کەرکوک رفێنراون‌و بە وتەی پۆلیسی كەركوك تەنیا لە15 رۆژی رابردوودا 9 منداڵ لەوشارە رفێنراون.

پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندووە شەش منداڵیان لە گەڕەکی "پەنجا عەلی" فڕێندراون و بە وتەی منداڵەکان کەباسی ڕووداوەکەیان کردووە فڕێنەرەکان دوو کورد و عەرەبێک بوون.

باس لەوەشدەکرێت فڕێنەرەکان بە دوو منداڵیان وتووە کە باوکیان پێشمەرگە بووە "دەبێت باوکتان واز لە پێشمەرگایەتی بهێنن".

ئەم گرتە ڤیدیۆییە دیمەنی رفاندنی منداڵێك لەشاری كەركوك نیشاندەدات كە لەلایەن (NRT)یەوە بڵاوكراوەتەوە.





PM:09:35:30/11/2015