"هەڕەشە‌و دادگاییكردن نەوشیروان مستەفا ناترسێنێت"

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەڵێت: هەڕەشە‌و دادگاییكردنی نەوشیروان مستەفا ناترسێنێت، چونكە لەسەردەمی بەعس چەندین هەڕەشە‌و دانە دادگای هەبوو، كە ئەو پیاوەی لەسیاسەت نەوەستاند‌و ئێستاش نایوەستێنێت.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان سەبارەت بە وادەی هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەروەها دەڵێت "هاتنەوە‌و نەهاتنەوە نەوشیروان مستەفا خۆی نەبێت كەس نایزانێت".

هەر سەبارەت بە كاریگەریی نەبوونی نەوشیروان مستەفا لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان، ئاراس وەلی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ئەو بزوتنەوەیە بە رووداوی وت: "نه‌بوونی كاك نه‌وشیروان كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ و دۆخی سیاسی كوردستانیش، چونكه‌ كاریزمای نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كاركردن نه‌كه‌وتووه‌".

ئەم لێدوانانە لەكاتێكدا كە رووداو دەلێت: رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه‌ له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌ر له‌م مانگه‌شدا به‌شێك له‌ كارمه‌ندانی نووسینگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌نه‌ به‌ریتانیا و پێده‌چێت له‌وێوه‌ كاری بزووتنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامبده‌ن.



AM:10:31:12/12/2015