30 باڵیۆزی عێراق لەسەر كار لادەبرێن

وەزیری دەرەوەی عێراق بەم زووانە 30 باڵیۆزی وڵاتەكە كە خاوەنی دوو رەگەزنامەن لەسەر كار لادەبات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سۆمریە نیوزی راگەیاند: ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لیستێكی ئامادە كردوە ‌و بڕیارە 30 باڵیۆزی عێراق خاوەنی دوو رەگەزنامەن لەسەر كار لاببات.

جەعفەری بەنیازە بۆ لابردنیان، ناوی ئەم باڵیۆزانە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكات.

پێشتریش ئیبراهیم جەعفەری حەوت باڵوێزی لەسەر كار لابرد كە بڕوانامەی ساختەیان بوو و 65 سیاسەتمەداریشی خانەنشین كرد.



PM:04:59:17/01/2016