فەرهاد سەنگاوی: بەعس لەئیدارەداندا زۆر یاساییتر بوو لەحکومەتی هەرێم

فەرهاد سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی پێیوایە "حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەکی زۆر وەکو حکومەتەکانی تری ڕۆژهەڵات "لەسەر هەمان داروپەردو و پەروەردەکەی بەعس - عێراق" بەڕێوەردەچێت کە گۆڕانکاری ڕیشەیی نەکردووە.

سەنگاوی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لەژێر ناونیشانی (کوردستان ئەمانەتە لە ئەستۆی هەموواندا) دەڵێت "خەڵكی کوردستان خاوەنی حکومەتێکن کە میتراتگری حەوت کابینەی پێشترە کە دنیایەک کێشەی هەڵواسرا و ئوتۆکراوی لە لایە، بەجۆرێک هەندێک لەو کێشانە تەمەنیان سەدان ساڵە."

ئەو دەڵێت "مێوژی ئۆزبەکستان لە سەرگەڵو، ئاوی سعودیە لە هەولێر، بەنزینی ئێرانی لە کەرکوک، کاهوی چینی لە سلێمانی، چیمەنتۆی ئێرانی لە بازیان، مەڕمەڕی ئیتاڵی نەک گمۆ لە هەولێر، سەرەڕای ئەم خاکە دەوڵەمەندە و گەلە چالاکە، تەنها جێگای پێکەنینە."





PM:03:22:22/01/2016