دەمیرتاش و یوکسەکداغ بە هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵبژێرانەوە

لە کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە کە ڕۆژی یەکشەممە، 24/1 بەڕێوەچوو، هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دووبارە وەک ھاوسەرۆکی ئەو پارتە ھەڵبژێرانەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەکۆی ٦٢٤ دەنگ سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ وەک ھاوسەرۆکی ھەدەپە ھەڵبژێراونەتەوە.

ھەر لەکۆنگرەکەدا، دەنگ بە لیستی ئەنجومەنی ھەدەپە درایەوە کە لە نزیکەی ١٠٠ کەس پێکدێت، کە تیایدا ٢٤ کەس وەک خۆی مایەوە و ٧٦ کەسی دیکەش وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارتەکە ھەڵبژێران.

بڕیاریشە لە چەند ڕۆژێکی داھاتوودا، ئەنجوومەنی ھەدەپە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.



PM:01:46:25/01/2016