"بەشێکی ئەم وەزعە کە لەسەر دەستی دزەکان پێیگەیشتووە، بێدەنگی دادوەرانە"

پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان، حاکم شێخ لەتیف دەڵێت" بەشێکی ئەم وەزعەی ئەمڕۆی کوردستانی لەسەر دەستی دزەکان پێگەیشتوەو بۆ بێدەنگی دادوەرانیش دەگەڕێتەوە".

حاکم شێخ لەتیف مستەفا دادوەرو پەرلەمانتاری پێشوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا دەڵێت" لە سبەینێ بەیانی ٩-٢ هەڕەشەی دادوەران و دەچێتە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و مانگرتنی گشتی رادەگەیەنن".

شێخ لەتیف لە نووسینەکەیدا دەڵێت" ئەمڕۆ دادوەران و داواکارانی گشتی سلێمانی، بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا لە سبەینیوە بایکۆتی تەواوی دەوام بکەن بە دادوەری ئێشکگریشەوە ، ئەم بڕیارەش تەنها لەبەر موچەکە نیە وەک هەندێک تێی گەیشتوون بەڵکوو بۆ ڕیگری کردنە لە دەسەڵاتی جێبەجێ کردن لە پێشێلکاری یاساو دەست وەردانە کاروباری دەسەلاتی دادوەری".

ئەو دادوەرە دەڵێت" هەر ئەمڕٶش دادوەرانو داواکارانی گشتی دانیان بەوەدانا کە لەڕابردوو کەمتەرخەمبوون لە ئاست بەرگریکردن لە سەروەری یاساو سەربەخۆیی دەسەلاتی دادوەری و مافی خەڵک". 



PM:07:57:08/02/2016