25 كەس لەباکوری کوردستان بەئاگری چەكەكانی توركیا سوتان

بەهۆی تۆپبارانكردنی سوپای توركیا نزیكەی 25 كەس لە بینایەك لە ناوچەی سوری شاری ئامەد گیانیان لەدەستدا.

هێزەكانی سوپای توركیا هێرشیان كردەسەر ژێرزەمینی بینایەك لە نزیكی "هۆتێل كەرەم" لەگەڕەكی سوری شارە ئامادە‌و پاش گەمارۆدانی بیناكە بە تۆپ‌و چەكی قورس بیناكەیان بۆردومان كرد كە زیاتر لە 50 كەسی تێدابوو.

لەو هێرشەدا 20 تا 25 كەس بەهۆی ئەو ئاگرە لەئەنجامی بۆردومانەكە دروستببوو بەكۆمەڵ كوژران.

لەمبارەوە "دەریا كۆچ" هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە لە میلاس، كە خۆی لەناو ئەو ژێرزەمینەكەدایە، بەتەلەفۆن بە باوكی وتووە: "هەرئێستا 20 تا 25 هاوڕێی ئێمە كە گەمارۆدرابوون لە ئاگردا سوتان‌و كۆمەڵكوژ كران، هێزەكانی تورك بەنیازن باقیەكەمان كۆمەڵكوژ بكەن.

ئەم تاوانەی هێزەكانی توركیا لەكاتێكدا كە لەهەفتەیەدا لە ژێرزەمینی دوو بینای جیاجیا لەگەڕەكی جودی شاری جزیرە دەیان كەسی دیكە بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیا گیانیان لەدەستدا.



PM:03:40:10/02/2016